یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان تۆڕی ئۆزۆن بۆ پاراستنی ژینگە و ژمێریاری پراکتیزە جیهانییەکان

تۆڕی ئۆزۆن کە تۆڕێکە لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە بوارەکانی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا کاردەکەن، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیای ژمێریاری پراکتیکەکانی جیهانی واژۆکرد کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە خزمەتگوزارییە داراییەکان و ڕاوێژکاری.

ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2025 یاداشتنامەکە لە پارێزگای هەولێر لەلایەن نازم ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی ئۆزۆن بۆ پاراستنی ژینگە و فێریاد ئەحمەد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژمێریاری پراکتیزە جیهانیەکان واژۆ کرا. ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە ئامانجی کۆکردنەوەی هەوڵ و شارەزایی نێوان هەردوولایە بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان لە بواری بەردەوامیی ژینگەیی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە پرسەکانی کەشوهەوا.

لە بەیاننامەیەکدا بەم بۆنەیەوە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی ئۆزۆن خۆشحاڵی خۆی بەم هاوبەشییە دەربڕی و وتی، ئێمە لە تۆڕی ئۆزۆن باوەڕمان بە گرنگی تێکەڵکردنی هەوڵەکان لەگەڵ کەرتە جیاوازەکان هەیە بۆ بەدەستهێنانی کاریگەرییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام لەسەر ژینگەکەمان و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوای گەشەسەندن ئەنجامەکان کە خزمەت بە ئامانجە هاوبەشەکانمان دەکەن ئەم هاوبەشییە لە کاتێکدایە کە پێویستییەکی زۆر بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم تەحەددایانە.“ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ژینگەییەکان و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی بەردەوام بۆ نەوەکانی داهاتوو هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.