سیمیناری هۆشیاری لە شاری کەرکوک


لە چوارچێوەی پڕۆژەی (زیادکردنی بەشداری کۆمەڵگەی مەدەنی لە کرداری کەشوهەوا)، کە لەلایەن تۆڕی ئۆزۆنەوە جێبەجێکراوە و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویج (NPA) سیمینارێکی هۆشیاری لە پارێزگای کەرکوک لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ٣٩ کەس لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی.
سیمینارەکە لەلایەن دامەزراوەی یامان بۆ کاروباری مرۆیی ، ئەندامی تۆڕی ئۆزۆن لە پارێزگای کەرکوک جێبەجێکرا.
سیمینارەکە تیشک خرایە سەر گۆڕانی کەشوهەوا، لەوانە ستراتیژییەکانی کەمکردنەوە و شێوازەکانی گونجاندن. شایەنی باسە ئەم سیمینارە بەشێکە لە زنجیرە سیمینارێکی فراوانتر کە لەلایەن تۆڕی ئۆزۆن لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ تیشک خستنە سەر دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی هۆشیاری کۆمەڵگا لە دەوروبەری.

website@ozone-iraq.org
website@ozone-iraq.org
بابەتەکان: 29