Email:onep.iraq@gmail.com
Email:info@gmail.com
تەلەفۆن: 750-449-2322
تەلەفۆن: 770-449-2322
لەچوارچێوەی پرۆژەی (زیادکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کردەوەی کەشوهەوا)، جێبەجێکردنی لەلایەن تۆڕی ئۆزۆن و پاڵپشتی ڕێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویج(NPA) سیمینارێکی هۆشیاری لە پارێزگای هەڵەبجە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا.
سیمینارەکە لەلایەن ڕێکخراوی نوێ ئەندامی تۆڕی ئۆزۆن بۆ پاراستنی ژینگە جێبەجێکرا.
سیمینارەکە تیشک خرایە سەر گۆڕانی کەشوهەوا، لەوانە ستراتیژییەکانی کەمکردنەوە و شێوازەکانی گونجاندن. شایانی باسە کە ئەم سیمینارە بەشێکە لە زنجیرە سیمینارێکی فراوانتر کە لەلایەن تۆڕی ئۆزۆن لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ تیشک خستنە سەر دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی هۆشیاری کۆمەڵگا





